لیڤاندۆڤسكی به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ماڵئاوایی كرد

لیڤاندۆڤسكی له‌ نێوان دوو یاریزانی سوید تۆپێك راده‌وه‌شێنێت
لیڤاندۆڤسكی له‌ نێوان دوو یاریزانی سوید تۆپێك راده‌وه‌شێنێت

هەڵبژاردەی پۆڵه‌ندا لە دوایین یاری قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە کۆمەڵەی پێنجەم رووبەرووی هەڵبژاردەی سوید بووەوە و له‌ یارییه‌كی دراماتیكی دا ماڵئاوایی له‌ یۆرۆ كرد.

هەڵبژاردەی سوید کە پێشوەختە گەیشتنی بۆ قۆناخی شازدە مسۆگەر کردبوو، ئەمجارەیان رووبەڕووی هەڵبژاردەی پۆلەندا بوونەوە.

تەنها دوو خولەک بەسەر یارییەکە تێپەڕی کردبوو، ئیمێل فۆرسبێرگ توانی گۆڵی یەکەم لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی سوید بکات و نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

نیوەی دووەم پاش تێپەربوونی 14 خولەک، فۆرسبێرگ گەڕایەوە  توانی گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی لە یارییەکە بکات كه‌ ئه‌مه‌ سێیه‌مین گۆڵی ئه‌م یاریزانه‌ بوو كه‌ له‌ یۆرۆی ئه‌مساڵ تۆماری كرد.

سێ خولەک بەسەر گۆڵی دووەمی سویدیەکان تێپەڕی کردبوو، رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی توانی گۆڵێک بۆ پۆڵەندا بکات و ئەنجامی یارییەکەشی کەمکردەوە.

لە خولەکی 84 لیڤاندۆڤسکی گەڕایەوە و ئەویش توانی دووانە لە یارییەکە بکات و ئەنجامەکەشی یەکسانکردەوە و هیوایەکی بۆ هەڵبژاردەکەی گەڕاندەوە كه‌ ئه‌مه‌ سێیه‌مین گۆڵی لیڤا بوو له‌ 3 یاری یۆرۆی ئه‌مساڵ.

دواجار پێش ئەوەی ناوبژیوانی فیکەی کۆتایی یارییەکە لێ بدات، لە خولەکی 94 ڤیکتۆر کلایسۆن گۆڵی سێیەمیشی بۆ سوید کرد و پۆڵەندیەکانی بە یەکجاری بێ هیوا کرد.

بەم شێوەیە هەڵبژاردەی سوید وەکو پێشەنگی کۆمەڵەی پێنجەم گەیشتە قۆناخی شازدە و هەڵبژاردەی پۆڵەنداش بەفەرمی ماڵئاوایی کرد.

Fly Erbil Advertisment