ئهمڕۆ بارسێلۆنا سووپرایزێكی بۆ مێسی ئاماده كردووه
بارسێلۆنا ئەمڕۆ لە یادی لە دایکبوونی لیۆنێل مێسی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەم یاریزانە ئارجێنتینیە رادەگەیەنێت.
بەرنامەی گۆگۆنێسی بەناوبانگی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە لیۆنێل مێسی كاپتنی یانهی بارسێلۆنا لە چەند رۆژی رابردوو ئامادەیی خۆی نیشانداوە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا، ئاماژە بەوەش کراوە بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە لەرێگەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی قسەیان لەگەل لیۆ کردووە و پێی راگەیاندوون کە رازییە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
بەرنامەی گۆگۆنێس ئاشکراشی کردووە بارسا پلانی ئەوەیە ئەمڕۆ لە رۆژی لەدایکبوونی مێسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە رابگەیەنێت، کە ئەمڕۆ لیۆ تەمەنی بووە سی و چوار ساڵ.
لەلایەن خۆیەوە بەرنامەی ئێلچێرینگیتۆ ئاشکرای کردووە مێسی بە هەمان مووچەی ئێستای گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ بارسا نوێدەکاتەوە.
لیۆنێل مێسی تهمهن 34 ساڵ له كۆتایی ئهم مانگه گرێبهستهكهی به فهرمی لهگهڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت و ماوهی 21 ساڵه له بارسێلۆنا یاریی دهكات، لهگهڵ ئهم یانهیه 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 10 نازناوی لالیگا، 7 نازناوی جامی شا و 6 خهڵاتی تۆپی زێرینی بهدهستهێناوه، له كۆی 778 یاریی، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی كردووه.