حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاشتاگی (له حكومه‌تی خۆت بپرسه)ی راگه‌یاند
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هاشتاگه‌وه هاووڵاتییان ده‌توانن پرسیاره‌كانیان ئاراسته‌ی حكومه‌ت بكه‌ن و وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاشتاگی "له حكومه‌تی خۆت بپرسه"ی راگه‌یاند، هاووڵاتییان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هاشتاگه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌ر پرسیارێك ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن و وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌باره‌ی ئامانجی ئه‌و هاشتاگه و چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی هاووڵاتییان، كه ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كرێن، جوتیار عادل، گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ئامانجی حكومه‌ت له راگه‌یاندنی ئه‌و هاشتاگه بۆ دروستكردنی پردێكی به‌هێزه له‌نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت و به‌هێزكردنی زیاتری متمانه‌ی نێوان هه‌ردوو لا".
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ناردنی پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه، جوتیار عادل گوتی: "هاووڵاتییان پرسیاره‌كانیان بۆ هه‌ژماری تایبه‌تی من له تویته‌ر ده‌نرێن، دواتر لێكۆڵینه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و باره ده‌كرێت، كه پرسیاره‌كه تێیدا هاتووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكمان بۆ پۆڵێنكردنی پێكهێناوه، پاشان ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستمان به‌شی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری هاووڵاتییان نه‌كرد، ئه‌وا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری هاووڵاتییان گرنگه ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت زانیارییه‌كانی ناو وه‌ڵامه‌كان ورد و راست و دروست بن، بۆیه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ندێك له پرسیاره‌كان پێویستییان به كاتێكی كه‌مه و هه‌ندێكی دیكه‌شیان پێویستییان به كاتێكی زیاتره".
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكرد، "تا ئێستا له رێگه‌ی ئه‌و هاشتاگه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری پرسیاریان بۆ هاتووه، به‌شێكیان وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ش كه هاووڵاتییان بۆیان هه‌یه پرسیار له‌باره‌یه‌وه بكه‌ن، جوتیار عادل گوتی: "هه‌ر دوو هه‌فته جارێك ئێمه ته‌وه‌رێك هه‌ڵده‌بژێرین، بۆنموونه ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی تایبه‌تن به خزمه‌تگوزاری هاووڵاتییان، ئه‌وه‌ی به‌یوه‌ندی به بژێوی ژیان و باری گوزه‌رانی هاووڵاتیاننه‌وه هه‌یه، سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پلانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم.. هتد".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئێمه به‌گوێره‌ی گرنگی، پێویستی و ئه‌وله‌ویه‌تی كه‌رته‌كان ته‌وه‌ری پرسیاره‌كان دیاری ده‌كه‌ین"، روونیشیكرده‌وه، "ئێستا ئه‌وان ئه‌و هاشتاگه‌یان له تویته‌ر راگه‌یاندووه، به‌ڵام بۆ داهاتوو پلانیان هه‌یه فراوانی بكه‌ن و تۆڕه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش بگرێته‌خۆ".
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشیكرد، "له ئاینده‌دا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پلانی دووه‌م ده‌كه‌ین، ئه‌ویش به‌شداریكردنی هاووڵاتییانه له داڕشتنی سیاسه‌تی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نجی به‌توانا هه‌ن، كه ده‌توانن هاوكاری حكومه‌ت بن بۆ دروستكردنی ئاینده‌یه‌كی باش".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی میكانیزمی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، جوتیار عادل گوتی: سبه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كرێت دواتریش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به ته‌مویلی 71% دابه‌ش ده‌كرێن.
H.B