فراكسیۆنی پارتی داوای ئاشكراكردنی ناوی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات
هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و هەر کەسێک پلە و پێگەی خۆی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکار هێناوە ناوی بهێنرێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان، پێشه‌وا هه‌ورامانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوای له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و هەر کەسێک پلە و پێگەی خۆی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکار هێناوە ناوی بهێنرێت و کە ئەنجام دەستکەوت رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەرییان بگیرێتە بەرو هەستی کەس بە ناحەق بریندار نەکرێت.
بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه دوای ئه‌وه دێت، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نووسراوێكی ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردووه و لەبارەی ئەوەی پەرلەمانتاران بۆیان نییە سەردانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن بە تەنیا بەمەبەستی بەدواداچوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
راگه‌يه‌ندراوێك لە وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەبارەی نووسراوێکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
نوسراوێك بە واژۆی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوه لە بارەی ئەوەی پەرلەمانتاران بۆیان نییە سەردانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن بەتەنها بەمەبەستی بەدواداچوون و ئه‌وه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت گوایه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه و پێگه‌ی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كارهێنابێت .
بە خۆشحاڵییەوە رایده‌گه‌ێنین كه هیچ ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی نین و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌مان په‌روه‌رده و گۆشكراوی رێبازی بارزانین،هەموو هەڤاڵانمان لە هەموو لێژنەکان و بەتایبەت لێژنەی وەبەرهێنان،پیشەییانە کاریان کردووە و باش دەزانن باش و خراپ چییە.
بۆیە داوا له به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان دەکەین هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و ئەم بابەتە دوا نەخات و هەرکەسێک پلەو پێگەی خۆی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکار هێناوە ناوی بهێنرێت و کە ئەنجام دەستکەوت رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەرییان بگیرێتە بەرو هەستی کەس بە ناحەق بریندار نەکرێت.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی