ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق بڕیاری له سێداره‌دانى بۆ 13 ئه‌ندامی داعش ده‌ركرد
ئه‌و گرووپەی داعش له‌به‌رده‌م دادگاى تاوانه‌كان دانیان ناوه به‌تاوانه‌كانیان
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕیارى له سێداره‌دانى بۆ 13 لە ئه‌ندامانی گرووپى داعش ده‌ركردووه، كه له مانگى ره‌مه‌زانى (2019) چه‌ندین كرده‌ى تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه.
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند، داگاى تاوانه‌كانى "كه‌رخ"، ده‌سته‌ى سێ، به‌پێى مادده‌كانى یاساى تیرۆر ( 1،3،7) ساڵى 2005، بڕیارى له سێداره‌دانى بۆ 13 ئه‌ندامى داعش ده‌ركردووه.
روونیشكردەوە، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى گرووپى داعش، له‌به‌رده‌م دادگا، دانیان ناوه به‌تاوانه‌كانیان، كه له مانگى ره‌مه‌زانى (2019) چه‌ندین کاری تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، دادگاى تاوانه‌كان، ناوى ئه‌و 13 ئه‌ندامه‌ى داعشى خستووه‌ته لیستى تایبه‌تى تیرۆریستانى داعش له عێراق، هاوپێچ له‌گه‌ڵ چه‌ك و ناسنامه و مۆره‌كانیان، كه له ئێستادا هه‌مووى له ژێر ده‌ستى حكومه‌تى عێراقیدایه.
ك.ب