ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی: ته‌قه‌كه‌ره‌كانی ئه‌مڕۆمان ده‌ستگیركردن

داوایكردووه‌، هیچ هێزێک کێشەکانی خۆی نەگوازێتەوە بۆ فەزای گشتی، چونکە دواجار لەسەر ئاستی گشتی خۆیان باجی دەدەن

ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ، ته‌قه‌ له‌ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان كرا و پاسه‌وانانی باره‌گاكه‌ توانیان ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن و راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان كردن.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ داوایكردووه‌، هیچ هێزێک کێشەکانی خۆی نەگوازێتەوە بۆ فەزای گشتی، چونکە دواجار لەسەر ئاستی گشتی خۆیان باجی دەدەن. لای خۆمانەوە داوا دەکەین یاسا رێوشوێنی یاسایی خۆی بگرێتەبەر.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌

روونکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن کەسانێکی نابەرپرسەوە تەقە لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، لە لایەن پاسەوانانی بارەگای ئەنجوومەنەوە تەقەکەرەکان دەسگیر کران، بۆ ڕێزگرتن لە یاسا تەسلیم بە لایەنی پەیوەندیدار کراون.

ئێمە لای خۆمانەوە رایدەگەیەنین ئەم جۆرە رەفتارانە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات دەبێتە هۆی شڵەژانی دەروونی خەڵک و شێواندنی بازاڕ، لەلایەکی دیکەوە ئەم رەفتارانە چەندە ئیستفزازکردنی پارتییە هێندە زیاتر سوکایەتییە بە یاسا و لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی خۆجێی، بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە داوا دەکەین هیچ هێزێک کێشەکانی خۆی نەگوازێتەوە بۆ فەزای گشتی، چونکە دواجار لەسەر ئاستی گشتی خۆیان باجی دەدەن. لای خۆمانەوە داوا دەکەین یاسا رێوشوێنی یاسایی خۆی بگرێتەبەر.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان

24-6-2021