ئه‌وروپا 3 ملیار یۆر ده‌داته توركیا
ئامانج له‌و هاوكارییه‌ی توركیا، ده‌ستگرۆیی په‌نابه‌ران و یارمه‌تیدانیانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان.
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند، سه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رێككه‌وتوون، 3 ملیار یۆرۆ ببه‌خشنه توركیا.
گوتیشی: ئامانج له‌و هاوكارییه‌ی توركیا، ده‌ستگرۆیی په‌نابه‌ران و یارمه‌تیدانیانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان.
سه‌ركرده‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، پێش ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌یان، داوایان له كۆمیسیارانی یه‌كێتییه‌كه كردبوو، پڕۆژه‌ی هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران له توركیا، ئوردن و لوبنان ئاماده بكات.
یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا له 2016 رێككه‌وتن، توركیا رێگه له كۆچی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا بگرێت و له به‌رامبه‌ردا ئه‌وروپا هاوكاری بكات.