واشنتن: مافی خۆمانە وەڵامی هێرشی میلیشیاکان بدەینەوە
سوپاى ئه‌مه‌ریكا به مۆڵه‌تى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق له‌و وڵاته كارده‌كات
K24- هه‌ولێر:
واشنتن رایگه‌یاند، مافى خۆمانه، له‌كاتى هێرشكردنه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئێمه و هاوپه‌یمانانمان له عێراق، وه‌ڵامى تووندى چه‌كدارانى میلیشیاكان بده‌ینه‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ فڕەنك ماكنزى، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، رایگه‌یاند، هه‌میشه له ئاماده باشیداین، بۆ هه‌ر هێرشێكى میلیشیاكانى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و گرووپ و میلیشیایانه، له رێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر پێگه ناسه‌ربازییه‌كانمان لە عێراق .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: سوپاى ئه‌مه‌ریكا به مۆڵه‌تى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق له‌و وڵاته كارده‌كات، ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بوونى ئه‌مه‌ریكاش له‌و ناوچه‌یه، بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى تارانه له‌و ناوچه‌یه.
ک.ب