نەتەوەیەکگرتووەکان: لەماوەی ساڵێکدا بەکار هێنانی ماددەی هۆشبەر بە رێژەی٪42 زیادی کردووە
له‌وه‌ته‌ى ده‌ركه‌وتنى په‌تاى كۆرۆنا له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان ئاستى به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان زیادیكردووه
K24- هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوودا، له ئاستى جیهاندا، 275ملیۆن كه‌س مادده هۆشبه‌ره‌كانیان به‌كار هێناوه، له‌نێویاندا 36ملیۆن، كاریگه‌رى خراپى به‌سه‌ر جه‌سته‌و ده‌روونیدا جێهێشتووه.
به‌پێى راپۆرتێكى تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان، كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان/نووسینگه‌ى تاوانكارى و مادده هۆشبه‌ره‌كان، له ڤییه‌ننا، رایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ى ده‌ركه‌وتنى په‌تاى كۆرۆنا، له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان، ئاستى به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان زیادیكردووه، توێژینه‌وه‌كه تایبه‌ت بۆ 77 وڵات ئه‌نجامدراوه، تێیدا رێژه‌ى به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان 42% زیادیكردووه.
روونیشیكرده‌وه، زۆربه‌ى خه‌ڵكى جیهان، ده‌رمانى پزیشكى سروشتیان به‌كار هێناوه، به‌كار هێنانى مادده‌ى "حه‌شیش" له جیهاندا، چوار هێنده زیادیكردووه، به‌تایبه‌ت له ریزى هه‌رزه‌كاراندا، کە بە رای پسپۆڕان کاریگەری خراپ بۆ سەر تەندروستی و دەروونی جێدێڵێت.