كازمی: ده‌چمه ئێران
كه‌س و لایه‌نی ئه‌وتۆ هه‌ن ده‌یانه‌وێت، عێراق له رووی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان شكست بهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی، رایگه‌یاند، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی، بانگهێشتی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی تاران بكات و له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا به ده‌م ئه‌و بانگهێشتهوه ده‌چم.
له چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییدا، مسته‌فا كازمی گوتی: كه‌س و لایه‌نی ئه‌وتۆ هه‌ن ده‌یانه‌وێت، عێراق له رووی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان شكست بهێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌سیی نییه، به‌ڵكو له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتدایه.
روونیشیكرده‌وه، هیچ نیازێكی نییه له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و ته‌نیا ده‌یه‌وێت له ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و متمانه به پرۆسه‌ی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه بۆ هاووڵاتیان.