ئه‌نه‌كه‌سه و خۆسه‌رى ديموكراتى له باره‌ى رزگاركردنى ره‌ققه بۆچوونيان جياوازه
ھەندێك لە لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن دەڵێن ئەوە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردن نییە، بەڵكو ئۆپەراسیۆنی داگیركردن و دەستبەسەرداگرتنە.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی خۆ به‌ڕێوبه‌رى رۆژئاوای كوردستان ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنەوەی رەققە به گرنگ ده‌زانێت و هێزه‌كانى يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه به به‌شدارى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى به‌ره‌و ره‌ققه‌ى پايته‌ختى خيلافه‌تى داعش پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن. له به‌رامبه‌ردا، ئه‌نه‌كه‌سه ده‌ڵێت، ئه‌و شه‌ڕه و رزگاركردنى ره‌ققه له به‌رژه‌وه‌ندى كورد نابێت.
موسلم محه‌ممه‌د ئه‌ندامی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا، به كوردستان 24ى راگه‌یاند، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه پلانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دا نین كه ره‌ققه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا رزگار بكرێت.
ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی گوندەكانی دەورووبەری باكووری رەققه لە لایەن ھێزەكانی سووریای دیمو‌كراتى به پێشڕه‌وى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) بەردەوامە.
فڕۆكەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو ئۆپەراسیۆنە ھاوكارن، تا ئێستا ئەو ھێزە 6 گوند و 4 كێڵگه‌ى كشتو‌كاڵى كۆنترۆڵكردووه.
ھەندێك لە لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن دەڵێن ئەوە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردن نییە، بەڵكو ئۆپەراسیۆنی داگیركردن و دەستبەسەرداگرتنە.