حکومەت و پەرلەمان لەسەر پرسی مووچە و قاچاخچیەتی خاڵە سنوورییەكان کۆدەبنەوە

كوردستان24 شاندی حكومەت لە کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات

پەرلەمانی كوردستان - ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی كوردستان - ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

بریارە رۆژی دووشەممە 28/6/2021، حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ھۆكارەكانی لێبڕینی مووچە و یاسای چاكسازی و قاچاخچیەتی خاڵە سنوورییەكان كۆببنەوە و ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەی دانیشتنەكە دەبن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری كوردستان24، کۆبوونەوەکە هەر یەک لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی  حكومەتی ھەرێمی كوردستان و كەمال ئەتروشی وەزیری  سامانە سرووشتییەكان و دارا رەشید وەزیری پلاندانانی و خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری بەغدا و  ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران بەشداری کۆبوونەوەکە دەبن.

بەپێی ئەو بانگێشتنامەی بۆ پەرلەمانتاران نێردراوە، گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتیی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە و هۆکارەکانی جێبەجێنەبوونی یاسای چاکسازی و یاسای بودجەی عێراق و کەموکوڕیی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەكرێت.