ئهم یانهیه بههێزهوه بۆ كڕینی مباپێ كێبڕكێی ریال مهدرید دهكات
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی هاتە نێو رکابەری بۆ گواستنەوەی کلیان مباپێ گۆڵکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە.
ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە کلیان مباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان سوورە لەسەر جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی لەم هاوینە، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی ریال مەدرید ماوەیەکە هەوڵی گواستنەوەی دەدات، بەڵام دەنگۆیەک هەیە کە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزیش بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە هاتووەتە نێو رکابەرییەکە و ئامادەیە ئەو یاریزانە بە پارەیەکی زیاتر بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەری دێڤینسا سێنترالی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کارگێری یانەی ریال مەدرید ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە یانە فەرەنسیەکە بکات.
كلیان مباپێ تهمهن 22 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانهی مۆناكۆ به بههای 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، لهگهڵ ئهو یانهیه 171 یاری كردووه، 132 گۆڵ و 61 ئاسیستی تۆمار كردووه و له هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبهستهكهی لهگهڵ پی ئێس جی پاریس كۆتایی دێت.