بێگەرد تاڵەبانی: لە چەندین بواردا دەتوانین سوود لە چەوەندەر وەربگرین
وەزیری کشتوکاڵ: کارگەی چەوەندەری بیتوێن رۆژانە نزیکەی 5 هەزار تۆن چەوەندەر وەردەگرێتەوە
K24 - رانیە
بە مەبەستی زیاتر دڵنیابوون لەسەر چۆنیەتی بەرهەمهێنان و گونجاوی خاکی بیتوێن بۆ بەرهەمی چەوەندەر، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر چەوەندەری شەکر لە دەشتی بیتوێن بەسەر کردەوە و رایگەیاند، لە چەندین بواردا جگە لە شەکر دەتوانن سوود لە چەوەندرە وەربگرن، گەڵاکان دەتوانن وەکو ئالیکی ئاژەڵ بەکاربهێنن و کە سوودی دەبێت لە بواری گاوداریدا.
وەزیری کشتوکاڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەو کارگەیە دەتوانێت رۆژانە نزیکەی 5 هەزار تۆن چەوەندەر وەربگرێت، هاوکات گەڵاکانی چەوەندەرەکە وەکو خۆراکی ئالیکی ئاژەڵان بەکاربهێنرێت".