پارێزگای هه‌ولێر: به‌و كرده‌وه تیرۆرستییه ترسنۆكانەیە ناتوانن ئاسایش و سه‌قامگیری شاره‌كه‌مان بشێوێنن
"هاووڵاتیانی شاره‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه له سایه‌ی چاوكراوه‌یی و شه‌ونخوونی هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسايش و پۆلیس، شاری هه‌ولێر پارێزراوه"

K24 – هەولێر
پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێری ئیدانه كرد، كه له رێگه‌ی خۆپێداکێشانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كراوه‌ته باخچه‌كانی گوندی "براغ".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه، وێڕاى به‌توندى ئیدانه‌كردنى ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان، هاووڵاتیانی شاره‌كه‌مان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه له سایه‌ی چاوكراوه‌یی و شه‌ونخوونی هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسايش و پۆلیس، شاری هه‌ولێر پارێزراوه.
ده‌قی راگه‌نراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2021.6.26 کاتژمێر1:50، 3 "درۆن" فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک داداوه، كه لە باخچەکانی سەر رێی "سێولە" لە گوندی "براغ" نزیك کۆمەڵگەی "مەلا ئۆمەر" لە پارێزگای هەولێره، کە له‌ئاكامدا دوو لەو درۆنانە دەتەقنه‌وه و یەکێکیشیان نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووه‌ته‌وه.
وێڕاى به‌توندى ئیدانه‌كردنى ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان، هاووڵاتییان و هاوشاریانى خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌سایه‌ی چاوكراوه‌یی و شه‌ونخونی هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسايش و پۆلیس، شاری هه‌ولێر پارێزراوه و به‌و كرده‌وه تیرۆرستییه ترسنۆكانه و تێكده‌رانه‌یە ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگيرى شاره‌كه‌مان بشوێنن.
پارێزگاى هه‌ولێر