راهێنه‌رێكی كورد مێدلیایهكی زێڕی بۆ خانمه وه‌رزشكارێكی عه‌ره‌ب به‌ده‌ستهێنا
دانه حسێن خانمه وه‌رزشكاری گۆڕه‌پان و مه‌یدانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌رێكی كورد مێدالیایه‌كی زێڕی له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب به‌ده‌ستهێنا.
كارۆخ ساڵح محه‌مه‌د راهێنه‌رێكی كورده به‌شێوه‌یه‌كی باش دانه حسێنی بۆ پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب له وڵاتی تونس ئاماده كرد و تێیدا ئه‌و خانمه وه‌رزشكاره عێراقییه توانی له راكردنی 100 مه‌تری ببێته خێراترین وه‌رزشكاری پاڵه‌وانێتییه‌كه و مێدالیاری زێڕی به‌ده‌ستهێنا و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار بوو كه وه‌رزشكارێكی عێراقی ئه‌م ریكۆرده بشكێنێت كه پێشتر به ناوی وه‌رزشكارێكی دیكه‌ی وڵاتێكی عه‌ره‌بی بوو، به‌مه‌ش دانه حسێن له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له ئۆڵمپیكی تۆكیۆ.