مه‌سرور بارزانی: سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌م كه‌ سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر هه‌ولێریان كرد

"بەردەوامبوونی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە، کە لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانه‌وه‌ ئەنجام دەدرێن، شكۆ و توانای دەسەڵاتی حکومەتی فیدرالی دەخاتە ژێر پرسیارەوە"

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

له‌ زنجیره‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه‌ سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێریان كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه‌، به‌رده‌وامی ئه‌و هێرشانه‌ شكۆ و توانای حكومه‌تی فیدراڵ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

له‌ تویته‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: "سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد. بەڵام سەرکۆنەکردن بەس نییە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە".

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "بەردەوامبوونی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە، کە لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانه‌وه‌ ئەنجام دەدرێن، شكۆ و توانای دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی عێراقیش تێکدەدات".

H.B