لوتکەی عێراق و ئوردن و میسر لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

پێشهاتە ئابووری و سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن

مستەفا کازمی - شا عەبدوڵڵا - عەبدولفەتاح سیسی - ئەرشیف
مستەفا کازمی - شا عەبدوڵڵا - عەبدولفەتاح سیسی - ئەرشیف

K24 – بەغدا

ئەمڕۆ یەکشەممە 27/6/2021، بە بەشداری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر کۆبوونەوەی لوتکە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت. لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ئابووری و سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.

شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "کەمێکی دیکە هەر یەک لە سەرۆک کۆماری میسر و شای ئوردن لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەگەنە عێراق و لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیان لێدەکرێت".

لوتکەی دووەمی نێوان عێراق و ئوردن و میسر بەهۆی چەند رووداوێک دووجار دواخرا. لە مانگی ئابی ساڵی رابردووش یەکەم لوتکە لە عەممان بەڕێوەچوو و تێیدا ئەنجوومەنێکی هەماهەنگی پێکهێندرا.