"به‌ره‌ی مقاوه‌مه" هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات
"تۆڵه‌ی خوێن له ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانانه ده‌كه‌ینه‌وه، تاڵیی تۆڵه به دوژمن ده‌چێژین"

K24 - هه‌ولێر:
دوای بۆردومانكردنی بنكه و باره‌گاكانی لیوای 14ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا و چه‌ند بنكه‌یه‌كی دیكه له‌ناو سووریا، به‌ره‌ی هه‌ماهه‌نگی مقاوه‌مه‌ی عێراقی، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ئه‌و به‌ره‌یه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پێشتر گوتوومانه بێده‌نگ نابین له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی داگیركاری ئه‌مه‌ریكا، كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و په‌رله‌مان و ئیراده‌ی گه‌لی عێراقه".
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئێستا جارێكی دیكه هێزه‌كانی داگیركه‌ر تاوانێكی دیكه‌یان ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك جه‌نگاوه‌ری عێراقییان له‌سه‌ر سنووری سووریا كوشت، ئه‌وانه‌ی به‌رگریان له سه‌قامگیری وڵات و گه‌له‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌مڕۆ به ده‌ستی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له "قائیم" كوژران".
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، ئه‌و به‌ره‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی توند له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێمه له به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراقی تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هیدانمان له ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانانه ده‌كه‌ینه‌وه، به پشتیوانی خوا تاڵیی تۆڵه به دوژمن ده‌چێژین".
لیوای 14 سه‌ر به كه‌تیبه‌كانی میلیشیای سه‌یدولشوهه‌دایه و له‌لایه‌ن ئه‌بو ئالا وه‌لائی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، كه ئێران پشتیوانی ده‌كات.