ئه‌مه‌ریكا: ناکرێت دەستگیرکراوانی بیانی داعش تا هەتایی لە زيندانه‌كانی سووریا بمێننەوە
داعش له نێو خاكى سووریا و عێراق ته‌واوى جوگرافیاى خۆی له‌ده‌ستداوه
K24 - هەولێر:
ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پێویسته هاووڵاتییه ده‌ستگیركراوه‌كانمان له ده‌ره‌وه بگه‌ڕێنینه‌وه، كه ساڵانێكى زۆر له ریزى رێكخراوى داعش، شه‌ڕیان كردووه، ناكرێت تا هه‌تایى له سووریا ده‌ستبه‌سه‌ر بن.
له چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى وڵاتانى هاوپه‌یمان دژ به داعش (له 83 وڵات پێكهاتوون)، ئه‌مڕۆ له رۆما به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راشیگەیاند، كۆمه‌ڵه جیهادییه‌كان، له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا مه‌ترسیدارن، پێویسته رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه.
بلینکن گوتی: ده‌یان هه‌زار چه‌كدارى داعش، له باكوورى سووریا، له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كان، ده‌ستگیر كراون، ناكرێت تا هه‌تایی ئه‌و چه‌كدارانه له‌وێ بمێنن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانى خۆیان.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گوتیشى: "ده‌بێت وڵاتانى ئه‌ندام له‌م هاوپه‌یمانێتییه، هاووڵاتییه چه‌كداره‌كانیان له ریزى داعش، بگه‌ڕێننه‌وه و دادگاییان بكه‌ن، یاخود بخرێنه سه‌ر پڕۆژه‌و به‌رنامه چاكسازییه‌كان.
ناوبراو گوتیشى: هه‌ر یه‌ك له وڵاتانى به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، به‌شێكى زۆرى هاووڵاتیانى له زیندانه‌كاندا هه‌ن، سه‌ره‌ڕاى بانگه‌وازه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وان نایانگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان، ترسیان هه‌یه له نێوخۆ كرده‌ى توندڕه‌وى ئه‌نجامبده‌ن.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا، بڕى 636 ملیۆن دۆلاری، بۆ ئاواره‌كانى سووریا كه تا ئێستا له كه‌مپه‌كانن، دابینكردووه، تاوه‌كو ئاسانكارییان بۆ بكرێت، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدى خۆیان، هه‌روه‌ها ڤاكسینیشیان بۆ دابین بكرێت، کەمپەکانیش دابخرێن.
ئیتاڵیا له‌هه‌وڵدایه، هاووڵاتیانى خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه وڵاتەکەی، له كۆبوونه‌وه‌ى وڵاتانى هاوپه‌یمان دژ به داعش، ده‌ستخۆشی له وڵاتى كازاخستانیش كرا، تا ئێستا 600 چه‌كدار و خێزانه‌كانیانى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه وڵات، كه له ریزه‌كانى رێكخراوى داعش شه‌ڕیان كردووه و له زیندانه‌كانی باكووری سووریا ده‌ستگیر كرابوون.
رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ، بڵاویكرده‌وه، هێزه كوردییه‌كان له باكوورى سووریا، 63 هه‌زار ئافره‌ت و منداڵیان، له كه‌مپه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، کە گومانی داعشبوونیان لێده‌كرێت.
روونیشیکردەوە: ئەوان لە 60 وڵاتى جیاوازه‌وه، بۆ شه‌ڕكردن له ریزى چه‌كدارانى داعش، هاتوونەتە باکووری سووریا.
داعش له نێو خاكى سووریا و عێراق، ته‌واوى جوگرافیاى خۆی له‌ده‌ستداوه، ماوه‌یه‌ك له‌و شوێنانه خه‌لافه‌ى ئیسلامى راگه‌یاندبوو، كچان و ژنانى به دڕنده‌ترین شێواز ئه‌تك ده‌كردن.
له كۆبوونه‌وه‌ى وڵاتانى هاوپه‌یمان دژ به داعش، دۆخى گرووپه تووندڕه‌وه‌كانى ئه‌فریقیاش گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا، كه ژماره‌یان زیادی نه‌كردووه، كاتێك فه‌ره‌نسا كۆتایی به هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ى خۆی له مۆزه‌نبیق هێنا.
له‌مباره‌وه، لویجى دى مایوو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا رایگه‌یاند، ده‌بێت كار بكرێت بۆ کەمکردنەوەی هه‌ڕه‌شەی توندڕه‌وه‌كانی ئه‌فریقیا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانى هاوپه‌یمان دژ به داعش، ده‌بێت به هێزه‌وه به‌ره‌نگارى ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه‌ى ئه‌فریقیا ببنه‌وه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانى مۆریتانیا و كۆمارى ئه‌فریقیاى ناوه‌ڕاستیش، بوون به ئه‌ندامى تازه‌ى هاوپه‌یمانى دژ به داعش.
لە لایەکی دیکەوە، ئه‌مه‌ریكا، عوسمان ئیلیاسۆ جیبۆی، خسته لیستى تیرۆرى جیهانییه‌وه، كه سه‌ركرده‌یه‌كى رێكخراوى داعشه له ئه‌فریقیا.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
و: ك.ب
