سێ حەشارگەی داعش لە کەرکووک تەقێندرانەوە
هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە

K24 - هەولێر
لە کەرکووک سێ حەشارگەی داعش تەقێندرانەوە و لە ئەنباریش چوار چەکداری داعش دەستگیرکران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان، لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، سێ حەشارگەی چەکدارانی داعشییان لە ناوچەی وادی ئەبو شەحمە و ناوچەکانی دەوروبەری لە شارەدێی رەشاد تەقاندووەتەوە، دەست بەسەر دوو ماتۆڕسکیلیشدا گیرا.
لەلایەکی دیکە بەهۆی تەقینەوەیەک لە قەزای بەعاج، لە رۆژئاوای نەینەوا، سێ سەربازی عێراق برینداربوون، لە رۆژئاوای ئەنباریش چوار چەکداری داعش دەستگیرکران.