سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لهبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ فیلیپین و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر بەگشتی کرا
K24 - ههولێر:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ سێشهممه 29ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2021 پێشوازی لە "جینۆرۆسۆ کالۆنگێ" باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لهبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ فیلیپین و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر بەگشتی کرا.
باڵیۆزی فیلیپین وێڕای ستایشکردنی قارەمانیێتی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی کرد بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی بیری تووندڕەوی و تیرۆر.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی نەهێشتنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر کرد، بۆ رێگەگرتن لە گەشەکردنی تیرۆر و تووندڕەوی.