به ڤیدیۆ.. رۆژێك له نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌ت گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له باره‌ی كاره‌كانی خۆی له نووسینگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له باره‌ی چالاكییه‌كانی رۆژانه‌ی خۆی له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كان بڵاوكرده‌وه و تێیدا رۆژێكی ئاسایی له نووسینگه‌كه‌ی نیشان ده‌دات.
سه‌رۆكی حكومه‌ت گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی له هه‌ژماره فه‌رمییه‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی رۆژانه و پێشوازیكردن له میوانان نیشاندراوه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ماوه‌ی 4 خوله‌ك و 50 چركه‌یه، سه‌رۆكی حكومه‌ت وێڕای جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه كارگێڕییه‌كانی، وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پێشوازی له میوانانی ناوخۆیی و بیانیش ده‌كات و له‌گه‌ڵ شانده جیاوازه‌كانیش كۆده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش نیشانی ده‌دات كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له منداڵ و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كات.