"زێدان ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا"

به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا، له دوای دوورخرانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له یۆرۆی 2020، دیشامپ له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی كه‌ڵه‌شێره‌كان دوورده‌خرێته‌وه و زێدان ده‌چێته شوێنه‌كه‌ی.
به‌رنامه‌ی ئێل چێرینگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه دوای ماڵئاواییكردنی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر سویسرا له یۆرۆی 2020، چیرۆكی دیشامپ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا كۆتایی هات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه زێدان به‌هێزترین به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆ مۆندیالی 2022 وه‌ربگرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌رنسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی زێدان له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئۆفه‌ری یوڤێنتۆس ته‌نیا له پێناو ئه‌وه بوو كه زێدان ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا وه‌ربگرێت.
زینه‌دین زێدان پێشتر وه‌كو یاریزان مۆندیال و یۆرۆی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بردووه‌ته‌وه، ده‌یه‌وێت وه‌كو راهێنه‌ریش ئه‌م دوو نازناوه بۆ كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستبهێنێت.