ديمستۆرا هۆشدارى ده‌داته لايه‌نه‌كانى سووريا
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێگی دیكه‌ی دانوستانه‌كانی ئاشتی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سوریای تا دوو سێ هه‌فته‌ی دیكه به‌دوور زانیووه
K24 – هه‌ولێر:
لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان له‌سه‌ر هه‌وڵەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی سووریا به‌رده‌وامن، نێردراوی نێوده‌ڵه‌تیش بۆ سووریا، ستيڤان دیمستۆرا ده‌ڵێت: دانووستانه‌كانی ئاشتی دوای سێ هه‌فته‌ی دیكه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و هیچ جێگره‌وه‌یه‌كیش بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ئارادا نییه.
ستیڤان دیمیستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژی پێنج شه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێگی دیكه‌ی دانوستانه‌كانی ئاشتی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سوریای تا دوو سێ هه‌فته‌ی دیكه به‌دوور زانیووه. هه‌رچه‌نده له‌وباره‌وه نزیكه‌ی سێ كاتژمێر له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆ كراوه.
ديمستۆرا له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا خواستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌نزیكترین كاتدا خستوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام به‌دووری زانی له ماوه‌ی دوو تا سێ هه‌فته‌ی دیكه‌دا به‌ئه‌نجام بگات.
له‌هه‌مانكاتدا له‌به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كار بۆ راگرتنی توندوتیژی و گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌كرێت تا له‌سه‌ر زه‌وی باشتر ره‌نگبداته‌وه، هه‌روه‌ها نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی سوریا و ئه‌ندامانی گروپی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاڵپشتی سوریا، تا واده‌یه‌كی گونجاو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان دیاری بكرێت.
هه‌رچه‌نده له‌مانگی شوباتی رابردوودا راگرتنی شه‌ڕ و توندوتیژی له‌به‌شێك له‌ناوچه‌كانی سوریا به‌نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا و رووسیا راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام دوای چه‌ند هه‌فته له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین كاروانی هاوكاری مرۆیی بۆ خه‌ڵكی سڤیل دانرا و گوێ به داواكاریی به‌ره‌ده‌وامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌درا تا هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌نرێته خه‌ڵكی برسی ئه‌و شار و ناوچانه‌ی گه‌مارۆدرابوون.