خەزعەلی هەڕەشەی خوێن رشتن دەکات
"قۆناغێکی نوێی رووبەڕووبوونەوە دەست پێدەکات"

K24 - هەولێر
ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق رایدەگەیەنێت، قۆناغێکی نوێی رووبەڕووبوونەوە دژی ئەمەریکا دەستپێدەکەن.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق رایگەیاند "ئەگەر ئەمەریکا لەسەر خوێنڕشتنی عێراقییەکان بەردەوام بێت، قۆناغێکی نوێی رووبەڕووبوونەوە دەست پێدەکات".
گوتیشی: "ئەمەریکا دەستپێشخەری رشتنی خوێنی کرد، بۆیە تۆڵەکردنەوەمان بە رشتنی خوێنی سەربازەکانیان دەبێت".
ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تا ئێستاش هەندێک لایەنی سیاسی و کەسایەتی، لە ئاست دەستدرێژییەکەی ئەمەریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی بێ هەڵوێستن".
ئەم هەڕەشانەی خەز عەلی دوای ئەوە دێت 28/6/2021، ئەمەریکا لە رێگەی چەند فڕۆکەیەک هێرشی کردە سەر بنکەکانی گرووپە چکدارەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق – سووریا، چوار چەکداری حەشد کوژران.