بۆچی 3 ملیار دۆلار بۆ قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت زیاد بووه؟
ئامانج ره‌حیم ورده‌كاری قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم باس ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم هیچ بڕه پاره‌یه‌كی قه‌رز نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لێكدراوه‌ته‌وه وه‌ك قه‌رز لێكدراوه‌ته‌وه.
ئامانج ره‌حیم له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حکومەت لە 7-10-2020 بڕیاریدا بە راستکردنەوەی مانگەکانی پێدانی مووچە، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی مووچەی پێنج مانگی مووچەخۆران لە ساڵی 2020 كە بڕەكەی (3 ملیار و 159 ملیۆن دۆلار)ە وەک (مووچەی خەرجنەکراو) خراوه‌ته سەر پابەندییە داراییەكانی هەرێم.
ده‌قی روونكردهوهكهی د. ئامانج ره‌حیم:
ھاوڕێیان و دۆستان و ھاوڵاتییانی خۆشەویست.. سوپاسی یەك بەیەكەتان دەكەم لەپای ھەواڵپرسینتان لەبارەی تەندرووستی بەندەوە، لێرەوە بەھەموولایەكتان رادەگەیەنم كە سوپاس بۆ خوا تەندروستیم جێگیرە و لەبەر ماندوێتیی نەمتوانی تا كۆتایی دانیشتنی پەرلەمان بەردەوام بم.
لەبارەی ئەو (3 ملیار و 159 ملیۆن دۆلار)ەی کە زیاد بووە لەسەر پابەندییە داراییەکانی حکومەتی هەرێم و لە دانیشتنەکەی پەرلەمان خستمەڕوو، بە پێویستم زانی ئەم روونکردنەوەیە بە هەموو لایەک بدەم.
بەڕێز جەنابی سەرۆك وەزیران لە 5-10-2020 لە بەردەم پەرلەمان رایگەیاند، كە حكومەت 28 ملیار و 477 ملیۆن دۆلار پابەندی دارایی لە ئەستۆیە، لەپاش ئەو بەروارەوە، حکومەت لە 7-10-2020 بڕیاریدا بە راستکردنەوەی مانگەکانی پێدانی مووچە، و بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی مووچەی پێنج مانگی مووچەخۆران لە ساڵی 2020 كە بڕەكەی (3 ملیار و 159 ملیۆن دۆلار)ە وەک (مووچەی خەرجنەکراو) خرایە سەر پابەندییە داراییەكانی هەرێم، نەک ئەو بڕە پارەیە قەرز کرابێت، (کە هەرێم بە پێی دەستوور هەر دەسەڵاتی وەرگرتنی قەرزی نییە)، ئەمەش وای کرد پابەندیی دارایی حکومەت لە (28 ملیار و 477 ملیۆن دۆلار)ەوە ببێت بە (31 ملیار و 636 ملیۆن دۆلار).
ئەركی ئێمە راگەیاندنی راستییەكانە وەک خۆی بەدروستی بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێمان گەیشتووە، و ئەوەی كە لە پەرلەمان رامانگەیاند وەك ئەركی سەرشانمانە بۆ وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران، و هەر تەفسیرێکی دیکە کە لە غیابی خۆم بۆ قسەکانمان بکرێت دوورە لە راستییەوە.
بۆ زانیاری هەموولایەکیش، ئەو ژمارانە رەوانەی دیوانی چاودێری دارایی کراوە و حاڵی حازر لە ژێر وردبینی و پێداچوونەوەن، لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆسەی وردبینی ئەنجامەکەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
ئامانج رەحیم
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران
30ی حوزەیرانی 2021