بۆ یەکەمجار لە مێژووی کەنەدا پلەی گەرما نزیکی 50 پلەی سیلیزی دەبێتەوە
ژماره‌یه‌كی زۆر گیانیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی گه‌رماوه تۆماركرا

K24 – ئه‌وروپا:
گەرمی پێ‌و 49.6 پلەی سیلیزی لە رۆژئاوای کەنەدا تۆمارکرد، لە مێژووی ئەو وڵاتەدا یەکەمجارە پلەی گەرما بەو رێژەیە بەرزبێتەوە، کە پێشتر لە وەرزەکانی رابردوودا تا 21 پلەی گەرمی تۆماردەکرا. زیاتری قوربانیان کەسانی بەساڵاچوون.
لە رۆژئاوای کەنەدا، بۆیەکەمجار بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، لە شاری "لیتۆن" لە کاتژمێر 4:20 خولەکی عەسر گەرمی پێ‌و زیاتر لە 49.6 پیشاندا، رێکخراوی کەنەدی بۆ گۆڕانکاری کەش و هەوا رایگەیاند. بۆ سێیەمین رۆژی لەدوای یەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە، کە هەرگیز لە مێژووی کەنەدادا رووینەداوە.
پۆلیسی ڤانكۆڤه‌ر ئاشكرای كرد، له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه تا ئێواره‌ی دوێنێ، زیاتر له 130 كه‌س به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه له‌و ناوچه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه زۆربه‌یان كه‌سانی به‌ته‌مه‌نن و نه‌خۆشیان هه‌بووه.
مایك كالانج، له پۆلیسی ڤانكوڤه‌ر گوتی: "ئه‌و كه‌شه‌یه زیاتر كوشتنده‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌نن، پێویسته هه‌موو لایه‌ك له سه‌لامه‌تی یه‌كتر دڵنیا ببینه‌وه".
گوتیشی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ ئه‌و ئاسته، ته‌نیا دوێنێ 69 كه‌س له شاری ڤانكۆڤه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه، ده‌یانی دیكه‌ش له ناوچه‌كانی دیكه مردوون.
هاووڵاتییه‌كی كه‌نه‌دا بۆ رۆژنامه‌ی "گلۆب ئاند میل" گوتی: چوونه ده‌ره‌وه‌مان له‌ماڵ خه‌ریكه ده‌بێته مه‌حاڵ، له‌به‌ر ئه‌وه كچه‌كه‌م بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه ناردووه، كه پله‌ی گه‌رما به‌راورد به ئێره زۆر نزمتره".
ده‌یڤید فلێپس، گه‌وره زانای كه‌شوهه‌وا له وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی كه‌نه‌دا گوتی: "زۆر گوێمان له شه‌پۆڵی سه‌رما و به‌فر بووه، به‌ڵام پله‌ی گه‌رمای وامان نه‌بینووه".
میدیاکانی کەنەدا رایانگەیاند، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەو رێژەیە، رێگر بووە لە گەیشتن بە چارەسەر و گەیشتنی ئۆتۆمۆبێلی فریاگوزاری تەندروستی و ژمارەی مردووان گەیشتووه‌تە 200 کەس.
د.ی