پەرلەمانی بەلجیکا جینۆسایدى هاووڵاتیانى ئێزیدى به فه‌رمى ناساند
جۆرج تالامان: سوپاسی هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنى پڕۆژه‌یاساكه

K24 – هه‌ولێر:
دكتۆر دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا رایگه‌یاند، لێژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى فیدڕاڵى به‌لجیكا، به تێكڕاى ده‌نگ پرسى جینۆسایدى هاووڵاتیانى ئێزیدی به فه‌رمى ناساند.
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا راشیگه‌یاند، دكتۆر جۆرج تالامان، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى به‌لجیكا، له میانى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته، سوپاس و پشتگیری خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، كه بۆ سه‌رخستنى پڕۆژه‌یاساكه كارى جددیان كردووه.
ئێزدییه‌كان، له (4ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2014)، دواى هێرشى چەکدارانی داعش بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى شه‌نگال كه زۆرینەی دانیشتوانی ئێزدین، لە لایەن داعشەوە، چه‌ندین گه‌نج و پیر و مێردمنداڵىیشیان جینۆساید كرد، ژماره‌یه‌كى زۆریان هه‌ڵاتن و خۆیان رزگاركرد.
دواین سه‌ردانى "مه‌سرور بارزانى"، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ بەلجیکا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌لیكسانده‌ر دیكروو، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌لجیكا، هەروەها کۆبوونەوەیان له‌گه‌ڵ سۆفى وێڵمز، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى به‌لجیكا له (10ى حوزه‌یران/ یۆنیوی 2021) بوو، کە پەیوەندی راستەوخۆی بۆ سەر ئەم بڕیارەی پەرلەمانی بەلجیکا هەبووە.
له‌م كۆبوونه‌وانه، تیشكخرایه سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر له‌ناوچه‌كه و پاراستنى پێكهاته جیاوازەکان و جه‌ختكردنه‌وه له پێكه‌وه ژیانیش.
ک.ب