فهرمانگهی میدیا و زانیاری ههواڵێكی رۆژنامه و ئاژانسه ئێرانییهكان رهتدهكاتهوه
هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی رق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان
K24 – ههولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان، له راگهیهندراوێكدا ههواڵێكی چاپهمهنی و سایت و ئاژانسه ههواڵییهكانی ئێرانی رهتكردهوه و رایگهیاند، هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی رق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان.
دهقی راگهیهندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری:
هەواڵی رۆژنامەی کەیهان راست نیە و بێ بنەمایە
رۆژی سێشەممە رێککەوتى 29ی حوزەیرانی 2021، رۆژنامەی "کەیهان"ـی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون.
ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە رەتدەکەینەوە، و رایدەگەیێنینەوە کە ئەم هەواڵە راست نیە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی ڕق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان.
داوا لە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەین ڕێگە لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا ناکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
چوارشەممە 30ی حوزایرانی 2021