له سێمێل چوار كه‌س بریندار بوون
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هاتوچۆی شێخان رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ چوار هاووڵاتی بریندار بوون.
K24 – دهۆك:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هاتوچۆی قه‌زای سێمێلی سه‌ر به پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ چوار هاووڵاتی بریندار بوون.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی سێمێل – خانكێ روویداوه و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا له‌گه‌ڵ كیایه‌كی بارهه‌ڵگر خۆیان به‌یه‌كدا كێشاوه.