پێشنیازی سه‌ردانی شاندێكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجوومه‌نی شورای ئێران ده‌خرێته‌ڕوو
كونسوڵی ئێران پێشنیازی كرد، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران بكات
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نووسینگه‌ی خۆی له په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له نەسروڵڵا زار‌ع رەشنوودی كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر كرد و كونسوڵی ئێران پێشنیازی كرد، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.
نووسینگه‌ی میدیایی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئێستاى هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێكراوون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، هه‌ریه‌ك له پرسه‌كانی نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ى عێراق، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامیی ئێران گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هێمن هه‌ورامی پیرۆزبایی له كونسوڵی گشتیی كۆمارى ئیسلامیی ئێران كردووه به بۆنه‌ی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێران و له رێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه پیرۆزبایى خۆى و په‌رله‌مانى كوردستانی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی كۆماری نوێی ئێران كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا هاتووه: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندی له مێژینه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامیی ئێران كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی شوراى كۆمارى ئیسلامیی ئێران كرایه‌وه.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، لای خۆیه‌وه كونسوڵی گشتیی كۆمارى ئیسلامیی ئێران، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشخاڵیى خۆی به‌سه‌ردانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ولاته‌كه‌ى و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی شوراى وڵاته‌كه‌ى و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خاته‌گه‌ڕو داوایكرد شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆمارى ئیسلامیی ئێران بكه‌ن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیارى له رووى كاروبارى په‌رله‌مانییه‌وه.