شارەوانی سلێمانی: ژماره‌یه‌ك له تەنکەرەکان ئاوی زێرابیان به هاووڵاتیان فرۆشتووه
هه‌وڵێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى به‌كارهێنانى ئاوى زێرابه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما، كه‌مبوونى باران له ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئاوى خواردنه‌وه، هاووڵاتیان په‌نا بۆ به‌كارهێنانى ئاوى ته‌نكه‌ره‌كان ده‌به‌ن.
سه‌باره‌ت به كارى رۆژانه‌ى ته‌نكه‌ره‌كانى دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیان، ئارى عوسمان، به‌رپرسى به‌شى زێده‌ڕۆییه‌كان، له شاره‌وانى سلێمانى، لە میانی بەشداریکردنی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر(06:00)ی ئێوارە، رایگه‌یاند، ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵمانداوه ئاوى پیسى زێرابه‌كان له رێگه‌ى ته‌نكه‌ره‌كانه‌وه نه‌گاته هاووڵاتیان، هه‌ڵمه‌ته‌كانمان بۆ ئه‌مه به‌رده‌وامه.
به‌رپرسى به‌شى زێده‌ڕۆییه‌كان، له شاره‌وانى سلێمانى، گوتى: "هه‌وڵێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى به‌كارهێنانى ئاوى زێرابه‌كان، بۆ ئاوی خواردنەوە، كه ته‌نكه‌ره‌كان بۆ هاووڵاتیان ده‌یگوازنه‌وه.
به‌رپرسى به‌شى زێدەڕۆییه‌كانى پارێزگاى سلێمانى گوتیشى: له سلێمانى لێژنه‌یه‌ك دروستكراوه، بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ئاوه‌ى كه له رێگه‌ى ته‌نكه‌ره‌كانه‌وه ده‌فرۆشرێته‌وه هاووڵاتیان، له نێو شاره‌وانى سلێمانى چه‌ندین تیممان هه‌یه، چاودێری ئه‌و ته‌نكه‌رانه ده‌كه‌ن كه ئاو به هاووڵاتیان ده‌فرۆشنه‌وه، هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌مان دیاریكردووه، چاوه‌ڕێى كۆبوونه‌وه‌یه‌كین له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تى سلێمانى، بڕیاری پێویست بۆ ئه‌و دیارده‌یه ده‌ربكه‌ن.
ده‌رباره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ته‌نكه‌رى ئاو، ناوبراو روونیكرده‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ قائیمقام و فه‌رمانگه‌ى ئاوى سلێمانى، كۆبوونه‌وه‌مان كردووه، خه‌ریكین ئه‌و بیرانه به‌كار بێنین، كه ماوه‌یه‌كە داخراون و كاریان پێ ناكرێت، به‌ته‌ماین نۆژه‌نیان بكه‌ینه‌وه، له‌رێگه‌ى ته‌نكه‌ره‌كانه‌وه، ئاوی ئەو بیرانە بگوازرێته‌وه بۆ ماڵان، هه‌وڵیش دراوه، له‌م وه‌رزه‌دا، ئه‌و فه‌رمانگه حكومییانه‌ى كه ته‌نكه‌ری ئاویان هه‌یه، له رێگه‌ى هه‌ڵمه‌تێكه‌وه، ئاو بۆ ماڵان بگوازنه‌وه، گرنگه بۆ هاووڵاتیان، جۆرى ئاوه‌كه دیاریبكرێت، كه ئایا ئاوی خواردنه‌وه‌یه، یاخوود ئاوی ئاودێرییه.
ك.ب