له ئه‌فغانستان ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانی چۆڵ ده‌كه‌ن
ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت تا 11ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به ته‌واوه‌تی خاكی ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت.
K24 – هه‌ولێر:
كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان له ئان و ساتدایه. ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانیان له شاری باگرام به‌جێهێشت.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكایی به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، چۆڵكردنی باگرام ئاماژه‌یه بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی هێزه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه، روونیكردووه‌ته‌وه، هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ به ته‌واوی له بنكه‌كه كشانه‌وه، كه ته‌نیا 50 كیلۆمه‌تر له باكووری كابوڵهوهیه.
هێشتا رانه‌گه‌یه‌ندراوه، كه‌ی به ره‌سمی بنكه‌كه راده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌تی كابوڵ ده‌كرێته‌وه.
دوای 20 ساڵ له شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی، له شوباتی ساڵی رابردوودا، ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان رێككه‌وتن، دووه‌میان شه‌ڕ رابگرێت و یه‌كه‌میان به ته‌واوی له خاكی ئه‌فغانستان بكشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی كابوڵ و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته پێی وایه ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی نه‌كراوه و له بڕیاری كشانه‌وه‌ی یه‌كجاری و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تاڵیباندا، ئه‌مه‌ریكا رای به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوون.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی واشنتن و تاڵیبان، ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت تا 11ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به ته‌واوه‌تی خاكی ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت.
له دوو مانگی رابردوودا تاڵیبان هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه حكومییه‌كانی كابوڵ چڕ كردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان جگه له كۆنترۆڵی چه‌ند شارێكی سه‌ره‌كی، به شێوه‌یه‌كی گشتیی ته‌واوی ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیباندایه.
به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ له بنكه‌ی ئاسمانی باگرام، ئاسایش و سه‌قامگیری كابوڵی پایته‌خت كه‌وتووه‌ته به‌ر مه‌ترسی.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
و: ئ.ر