هاوپه‌یمانی دژ به داعش: به‌غدا داوامان لێبكات ده‌كشێینه‌وه
كاتێك هێرشمان بكرێته‌سه‌ر، ئێمه به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، رایگه‌یاند، هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ له‌باربردنی سه‌روه‌ری عێراق، ئێمه به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه. پارێزگاری له سه‌روه‌ری عێراق ده‌كه‌ین.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، عه‌قید واین مارۆتۆ، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی: فه‌رمانده عێراقییه‌كان پێیان وتووین، كه پابه‌ندن به پاراستنی دیپلۆماتكار و ناوه‌نده‌كانی دیپلۆماتی و بنكه‌كانی سه‌ربازی سوپای هاوپه‌یمانان.
هه‌روه‌ها گوتی: كاتێك هێرشمان بكرێته‌سه‌ر، ئێمه به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان.
سه‌باره‌ت به داهاتووی ئه‌و هێزانه له عێراق، مارۆتۆ گوتی: ئێمه له‌سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌ت لێره‌ین و كه‌ی داوامان لێبكرێت بچینه ده‌ره‌وه، ده‌كشێینه‌وه.