حكومه‌تی هه‌رێم كرێی خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان رێك ده‌خاته‌وه
وه‌زیری ته‌ندروستی: وەرگرتنەوەی ئەو پارە زیادەیەی لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان لە هاووڵاتیان وەرگیراوە دەستیپێکردووە و كرێیهكهش كه‌م ده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکدا کرێی خزمەتگوزرای سەرجەم نەخۆشخانە ئەهلیەکان لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان رێك دەخاتەوەو کرێیهکەش کەم دەکرێتەوە.
له‌كاتێكیشدا رێکخستنەوەی نەخۆشانە ئەهیلەکان، یەکێك لەو دۆسیانەبوو کە وەزیری تەندروستی بردیە پەرلەمان، بەو ئامانجەی کارکردنی نەخۆشخانە ئەهلیەکان بە یاسا رێك بخرێت و کرێی خزمەتگوزاریەکانیش کەم بکرێتەوە، سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای كرد، وەرگرتنەوەی ئەو پارە زیادەیەی لە هاووڵاتیان وەرگیراوە لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان دەستیپێکردووە.
هاوكات بەختیار شوکر، ئەندامی لیژنەی تەندورستی گوتی: ئێستا 7 هەزار جۆری نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان لە لیستێکدا ئامادەکراون و نرخەکانیان رێك دەخرێت و نرخی دەرمانیش لە هەموو دەرمانخانەکان رێك دەخرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی پڕۆژە یاسایەکی بۆ نەخۆشخانە ئەهلیەکان و پرۆژەیەکیشی بۆ کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ئامادەکردووە و بڕیاره ره‌وانه‌ی پەرلەمان بكرێت، بۆ ئەوەی نەخۆشخانە ئەهلیەکان بە یەك یاسا و نرخێكی یه‌كگرتوو خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن و نرخی خزمەتگوزاریەکانیشیان بەپیێ دۆخی ئابووری و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەهێنرێتە خوارەوە، ئەوانەشی لە رابردوو پارەی زۆریان وەرگرتووە، بەشێکی پارەکەیان بۆ دەگەرێنرێتەوە.
H.B