بەهۆی بۆردومانکردنی بارەگاکانی پەکەکە کارەبای ژمارەیەک گوندی بناری قەندیل پچڕا

زیانی زۆر بەر رێگاوبان و تۆڕەکانی کارەبا کەوتووە

دیمەنێکی پچرانی تۆڕی کارەبا لە بناری قەندیل
دیمەنێکی پچرانی تۆڕی کارەبا لە بناری قەندیل

K24 – هەولێر

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بناری قەندیلیان بۆردومان کرد و بەھۆیەوە زیانێکی زۆر بە توڕی کارەبای ناوچەکە گەیشتووە و کارەبای ژمارەیەک گوندیش پچڕاوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لە بناری قەندیل بۆردومان کردووە، بەو هۆیەوە کارەبای گوندەکانی زارگەلی، بۆکریسکان و لێوژە لە سنووری شارەدێی وەرتێ پچڕاوە و زیانیش بەر رێگا سەرەکیەکانیش کەوتووە، هاوکات ترس و دڵەڕاوکێ لای گوندنشیان دروستبووە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی کردووەتەوە، بەهۆی بۆردومانی شەوی رابردوو کارەبای ئەو گوندانە پچڕاوە و زیانی زۆر بەر تۆڕەکانی کارەبا کەوتووە.

دیمەنێکی پچرانی تۆڕی کارەبا لە بناری قەندیل
دیمەنێکی پچرانی تۆڕی کارەبا لە بناری قەندیل