وه‌زیری په‌روه‌رده: هێنانه‌وه‌ی پرسیار له باره‌ی مامۆستا هه‌ژاری شاعیر په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه
"ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیاره‌كانی داناوه، له سلێمانییه و پارتیش نییه"

K24- هه‌ولێر:
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی تممووز/ یۆلیۆی 2021 رایگه‌یاند، هێنانه‌وه‌ی پرسیار له باره‌ی مامۆستا هه‌ژاری شاعیر بابه‌تێكی سیاسی نییه و ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیاره‌كانی داناوه، له سلێمانییه و پارتیش نییه.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید گوتی: "مامۆستا هه‌ژاری موكریانی پیاوێكی نیشتمانپه‌روه‌ر، تێكۆشه‌ر، شاعیرێكی زۆر مه‌زنه، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده شانازی پێوه ده‌كه‌ین، شانازیش به شاعیره نیشتمانپه‌روه‌ركانی دیكه‌وه ده‌كه‌ین، كه هاوشێوه‌ی مامۆستا هه‌ژار خزمه‌تی خاك و نیشتمانی خۆیان كردووه، ئێمه جیاكاری له نێوان شاعیران ناكه‌ین، هه‌ر شاعیرێك كاری كردبێت بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه، ئێمه به شاعیری ئه‌م وڵاته‌ی ده‌زانین، هیچ جیاوازییه‌كیان نییه".
گوتیشی: "وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دانانی پرسیاره‌كانه‌وه نه‌بووه، ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كان، له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ش، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه هه‌ندێك پڕۆسه به‌ڕێوه‌به‌رن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت بگه‌ڕێنه‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاشكرای كرد، تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانیی پۆلی نۆ، به هیچ جۆرێك پرسیاره‌كانی له وه‌زاره‌ت دانانرێت، دوو بابه‌تیش پرسیاره‌كانی به ته‌واوه‌تی له سلێمانی دانراوه، كه بابه‌تی كوردی یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی له سلێمانییه‌وه پرسیاره‌كانی دانراوه، ئه‌و مامۆستایه‌ش كه پرسیاره‌كانی داناوه، هیچ په‌یوه‌ندی و ئینتیمایه‌كی به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه نییه.
ئاشكراشی كرد، ئه‌وانه‌ی دێن پێشوه‌خته وه‌زاره‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، با بزانن پرسیاره‌كان له وه‌زاره‌ته‌وه دانه‌نراون، ته‌نانه‌ت له هه‌ولێر و دهۆكیشه‌وه دانه‌نراون، به‌ڵكو له سلێمانییه‌وه دانراون، هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌ی ئه‌زموونه‌كانی هه‌یه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌زموونه‌كان له لیژنه‌كه‌دان.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له دهۆك تێبینی له‌سه‌ر پرسیاره‌كانی سلێمانی هه‌بووه، پێیانوابووه كه ئه‌م پرسیارانه گشتگیر نین، به‌ڵام ئه‌و مامۆستایه‌ی پرسیاره‌كانی داناوه، روونكردنه‌وه‌ی داوه، ده‌ڵێت به‌دواداچوونمان كردووه، به‌شێك له قوتابخانه‌كانی سلێمانی هه‌ندێك له شاعیره‌كانی دیكه‌یان نه‌خوێندووه، ره‌چاوی ئه‌وه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر شاعیری دیكه‌یان بۆ بهێنێته‌وه، ره‌نگه كێشه درووست ببێت، ئه‌و كاته قوتابیان تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ببن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هیچ جۆرێك ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه، هه‌رچه‌نده باس له‌وه كراوه، كه پرسیاره‌كان له لقێكی پارتی دانراوه، یان مامۆستا هه‌ژار شاعیرێكی نزیك له بارزانی نه‌مر بووه، مامۆستا هه‌ژار شاعیری نیشتمانه، شاعیری نه‌ته‌وه‌یه، مامۆستا هه‌ژار به‌ر له‌وه‌ی بارزانی نه‌مر نزیك بووبێت، له قازی نه‌مر نزیك بووه، به‌داخه‌وه بێڕێزی زۆر به‌رامبه‌ر به مامۆستا هه‌ژار كراوه، پرسیاره‌كانی پۆلی نۆ په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه و هیوادارم ئه‌وانه‌ی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، تكایه پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده به سیاسی نه‌كه‌ن.
د.ی