ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردن
بڕی زیاتر له ملیارێك و 500 ملیۆن دینار بۆ قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و پڕۆژانه له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان ته‌رخان كراوه
K24- هه‌ولێر:
لەسەر بودجەی پارێزگای ھەولێر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه لە شارەدێی شەمامك و گەڕەكەكانی تەعجیلی نوێ و ئازادی و چەند گەڕەكێكی دیكەی شاری ھەولێر جێبەجێدەكرێن، كه زۆربه‌یان له پڕۆژه‌ی رێگاوبان و ئاوه‌ڕۆ پێكهاتوون.
ھاووڵاتییانی شارەدێی شەمامكی سەر بە پارێزگای ھەولێریش به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه له سنووری ناحیه‌كه‌یان دڵخۆشن و وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ماوەی 8 ساڵە چاوەڕێی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان دەكەن.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه هێمن عه‌لی، سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌دێی شه‌مامك رایگه‌یاند، ئه‌و گوژمه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان دابینی كردووه، له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان ته‌رخانكراوه و گوتیشی: پێشتر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ناحیه‌كه‌یان بڕیاری له‌سه‌ر درابوو، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی راگیرابوو، ئێستا دووباره ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوه‌ته‌وه.
هاوكات مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند: ئه‌و پڕۆژانه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی ته‌رخانكردووه.
هه‌وره‌ها گوتی: خزمەتگوزاری بۆ ئەو گەڕەكانە دابین دەكەین، كە ماوەیەكی زۆرە ھاووڵاتییان چاوەڕێی پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەكەن، بە تایبەت ئەو شوێنانەی كە تا ئێستا ھیچ خزمەتگوزارییەكیان پێ نەگەیشتووە و وه‌ك ئاشكرایكرد، تێچووی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و پڕۆژانه زیاتره له ملیارێك و 500 ملیۆن دینار.
پڕۆژەکانی رێگاوبانی گەڕەکەکانی شارەدێی شەمامك و دروستکردنی بەنداوی بچووك بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران لە گوندی کاریتان لە سنووری شارەدێی دیبەگە و چاکكردنی شەقامی 40 مەتری نێوان گەڕەکی رۆشنبیران و فەرمانبەرانی پارێزگای ھەولێر لەو پڕۆژانەن، کە دەست بە جێبەجێکردنیان کراوه و لەماوەی چەند مانگی داھاتوودا تەواو دەكرێن و گوژمەی تەواوی پڕۆژەکان بە زیاتر لە ملیارێك و پێنج سەد ملیۆن دینار خەمڵێنراوە.
H.B