ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی له پاریس به‌وه بۆ مێسی
یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت سوود له دۆخی ئێستای لیۆنێل مێسی وه‌ربگرێت كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی هاتووه و به ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی له چنگی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دهربـێـنـێت.
4 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی هاتووه و یانه‌كه‌ش به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ناتوانێت به هه‌مان مووچه گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆ مێسی نوێ بكاته‌وه، چونكه تێچووی گرێبه‌سته‌كه‌ی نزیكه‌ی 170 ملیۆن یۆرۆی پێویسته.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی پێشكه‌شی مێسی بكات و هه‌موو داخوازییه دارایی و مه‌عنه‌وییه‌كانی ئه‌و یاریزانه جێبه‌جێ بكات و مووچه‌كه‌شی له هی مووچه‌ی بارسێلۆنا زیاتر بكات.
لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 10 نازناوی لالیگا، 7 نازناوی جامی شا و 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێناوه، له كۆی 778 یاریی، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی كردووه.