ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید راهێنانه‌كانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئانچیلۆتی ده‌ستپێده‌كات
یانه‌ی ریال مه‌درید به به‌شداریی 13 یاریزان مه‌شقه‌كانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری ئیتاڵی كارلۆ ئانچیلۆتی ده‌ستپێده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ریال مه‌درید به راهێنه‌رایه‌تی كارلۆ ئانچیلۆتی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ستپێده‌كات و ته‌نیا 13 یاریزانیش بۆ راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆ ئاماده ده‌بن.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه ئه‌م یاریزانانه له یه‌كه‌مین رۆژی راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئانچیلۆتی ئاماده ده‌بن: (لۆنین، كارڤاخاڵ، ناچۆ، مارسێلۆ، ئۆدریوزۆلا، مێندی، ئیسكۆ، ئۆدیگارد، ڤاسكێز، ماریانۆ دیاز، رۆدریگۆ، ئیبراهیم دیاز و لوكا یوڤیچ).
سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ی ریال مه‌درید له پشوونه و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ههڵبژاردهكانیانن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌رگای رۆیشتنی له‌به‌رده‌م رافایل ڤاران و ئیسكۆ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه جێبهێڵێن.
ئانچیلۆتی پلانی داناوه له شوێنی ئیسكۆ پشت به ئۆدیگارد ببه‌ستێت و ڤارانیش تێهه‌ڵكێشی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بكات، به‌ڵام تا ئێستا مان یونایتد به‌م بیرۆكه‌یه رازی نه‌بووه.