"رامۆس لهگهڵ پاریس سانجێرمان گهیشته رێككهوتن"

سێرخیۆ رامۆس كاپتنی پێشووی یانهی ریال مهدرید و پاریس سانجێرمان گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
بەپێی رۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەرەنسی لە چەند کاتژمێری رابردوو پاریس سانجێرمان و سێرخیۆ رامۆسی کاپتنی پێشووی ریال مەدرید گەیشتنە رێیککەوتنی کۆتایی و تەنیا راگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکە ماوە.
لۆ پاریسیان هێمای بۆ ئەوە کردووە گرێبەستەکەی نێوانیان بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت، هەرچەندە سەرەتا یانە فەرەنسیەکە داوای کردبوو گرێبەستەکە بۆ ماوەی تەنیا وەرزێک بێت.
رامۆس دوای شازدە ساڵ لە ریال مەدرید جیابووەوە دوای ئەوەی لەگەڵ کارگێری یانەکەی نەگەیشتنە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.
رامۆسی تهمهن 35 ساڵ، له هاوینی 2005 له یانهی سێڤییا بهبههای 27 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مهدرید گواسترایهوه، له كۆی 670 یاری 101 گۆڵ و 40 ئاسیستی كردووه.