ناوه‌نده میدیاییه‌كان: توركیا میلیشیاكانی سووریا ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان ده‌كات
زیاتر له 2 هه‌زار چه‌كداری گرووپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده كراوون
K24- هه‌ولێر:
سه‌نته‌ری "فورات"ی میدیایی، له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای دووپاتكرده‌وه، "توركیا داوای له گرووپه‌كانیان كردووه زیاتر له 2 هه‌زار چه‌كدار ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بنێردرێنه ئه‌فغانستان".
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه به میدیای ناوبراوی راگه‌یاندووه، "له 24ی مانگی رابردوودا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌فسه‌رانی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (MIT) و سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له ناوچه‌ی "كلیس"ی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ ناردنی ئه‌و 2 هه‌زار چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌فغانستان ده‌ستپێ بكرێن".
ناوه‌نده میدیاییه‌كه له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئاماده‌بوون:
- سه‌یف ئه‌بوبه‌كر – سه‌ركرده‌ی فیرقه‌ی حه‌مزات
- ثائر مه‌عروف – سه‌ركرده‌ی لیوای سه‌مه‌رقه‌ند
- حوسێن خه‌یری – له لیوای سقور ئه‌لشیمال
- فه‌هیم عیسا – سه‌ركرده‌ی فیرقه‌ی سوڵتان موراد
- محه‌مه‌د ئه‌لجاسم ناسراو به ئه‌بو عه‌مشه – فه‌رمانده‌ی لیوای سلێمان پاشا
- یاسر عه‌بد ئه‌لڕه‌حیم – فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی مه‌جد
ئه‌و ناوه‌نده میدیاییه راشیگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌واڵگری توركیا داوای له گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كردووه، ئه‌و 2 هه‌زار چه‌كداره وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بۆ ناردنیان بۆ ئه‌فغانستان له ئاماده‌باشیدا بن".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان داوایان له توركیا كردووه، به‌رامبه‌ر ناردنیان بۆ ئه‌فغانستان، 3 هه‌زار دۆلار وه‌ك مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه دابین بكات".
H.B