ئینفۆگرافیك.. وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان
له‌ماوه‌ی 2 ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵه‌تی كاركردن به 100 كۆمپانیای وه‌به‌رهێنان دراوه و 100 مۆڵه‌تی دیكه‌ش ئاماده‌ن و چاوه‌ڕێی واژوو كردنن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئامار و داتاكانی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، له‌ماوه‌ی 2 ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، مۆڵه‌تی كاركردن به نزیكه‌ی 100 كۆمپانیای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان دراوه و به هه‌مان قه‌باره نزیكه‌ی 100 مۆڵه‌تی دیكه‌ش ئاماده‌كراون و ته‌نیا ماوه واژوویان له‌سه‌ر بكرێت.
له‌كۆی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ش كه له ماوه‌ی 2 ساڵی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌م به وه‌به‌رهێنه‌ران دراوه، به رێژه‌ی 50% بۆ 58% له پارێزگای هه‌ولێر، 25% بۆ 30% له پارێزگای سلیمانی و 17% بۆ 20% له پارێزگای دهۆك بوونه.
هاوكات جۆری پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانیش به‌گوێره‌ی سێكته‌ره جیاوازه‌كان جۆراوجۆرن و هه‌موو بواره‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار، په‌روه‌رده و نیشته‌جێبوون له‌خۆ ده‌گرن.
تێچووی ئه‌و پڕۆژانه‌ش به گوژمه‌ی دارایی 5 ملیار دۆلار خه‌مڵێنراوه و ئه‌و پڕۆژانه‌ش به رێژه‌ی 95% به وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و له 5%ـش به وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی دراون، ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو ده‌رده‌كه‌وێت، كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌كی زیاتری پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی به كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان داوه، كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا رێژه‌ی 79% پڕۆژه‌كان به وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و 21% به وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی ده‌دران.
بۆ ورده‌كاری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌م ئینفۆگرافیكه‌دا ژینۆ محه‌مه‌د زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو: