رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: به‌هۆی كۆرۆنای ده‌لتا جیهان له قۆناغێكی مه‌ترسیدار دایه
"به‌ڵام به ئاستێكی به‌رزه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
مایكل رایان، به‌ڕێوه‌به‌ری فریاگوزاری له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، تێكڕای تووشبووانی كۆرۆنا له دوو هه‌فته‌ی رابردوو له جیهان جێگیربووه، به‌ڵام به ئاستێكی به‌رزه‌وه.
رایان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاماری دوو هه‌فته‌ی رابردوو بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین جۆرێك له سه‌قامگیری هه‌یه، به‌ڵام به ئاستێكی به‌رزه‌وه".
گوتیشی: ره‌وشی په‌تاكه له جیهان به‌راورد به دوو یان سێ مانگ به‌ر له ئێستا باشتره، رێژی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له زۆر وڵات‌دا به‌ره‌و نزموونه‌وه‌یه، به‌ڵام له چه‌ند وڵاتێكی دیكه ره‌وشه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فریاگوزاری له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووان له هه‌ندێك وڵات له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكه، ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنای گۆڕاوه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دا، كه جیهان له قۆناغێكی مه‌ترسیداری په‌تاكه‌دایه، به‌هۆی زنجیره‌ی گۆڕاوی كۆرۆنا، وه‌ك كۆرۆنای ده‌لتا.
سه‌رچاوه: RT
د.ی