وهزارهتی تهندروستی پشتیوانیی کارمەندانی تەندروستی دهكات
د. رەھێل فەرەیدون: "کارکردنی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی رێکدەخەین بەپێی یاسا نەك قەدەغەکردن"

K24 - ههولێر:
وهزارهتی تهندروستی له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، ئهو دهنگۆیانه رهت دهكهینهوه، گوایه كاركردنی کارمەندانی تەندروستی لە دوای دەوامی ئێواران قهدهغه دهكرێت.
له روونكردنهوهكهی وهزارتی تهندروستیدا هاتووه، وەزارەتی تەندروستی یەکێك لە کار و پڕۆژە گرنگەکانی بریتییە لە رێکخستنەوەی ئیش و کارەکانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە چوارچێوەی یاسایەکی تایبەتدا، نهك قهدهقهكردن.
دهقی روونكردنهوهی وهزارهتی تهندروستی:
لە روونکردنەوەیەکدا لەسەر ئەو دەنگۆیانەی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووهتەوە سەبارەت بە قەدەغەکردنی كاركردنی کارمەندانی تەندروستی لە دوای دەوامی ئێواران، گشت لایەك دڵنیا دەكەینەوە، کە وەزارەتی تەندروستی لە چوارچێوەی رێکخستنی سێکتەری تەندروستی لە کەرتی گشتی و تایبەتدا یەکێك لە کار و پرۆژە گرنگەکانی بریتییە لە رێکخستنەوەی ئیش و کارەکانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە چوارچێوەی یاسایەکی تایبەتدا، بۆ ئەم مەبەستە بەھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان دوای دانیشتن و گفتوگۆی بەردەوام، سەرقاڵی دارشتنی رەشنووسێکی تایبەتە لە رێگەی پڕۆژەیاسای (دەستدانە پیشەی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی دوای دەوامی فەرمی) کە پڕۆژەیاسایەکە شێوازی کارکردنی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی رێکدەخات بە پێی یاسا نەك قەدەغەکردن.
کارمەندانی تەندروستی دڵنیا دەکەینەوە، کە سەرلەبەری ئەو ھەواڵانە دوورە لە راستییەوە و پاڵپشتی داخوازیەکانیانین، چونکە پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی بڕبڕەی پشتی ناوەندەکانی تەندروستین و ھاوشان لەگەڵ پزیشکان رۆڵی کارایان ھەبووە لە قەیران و ئاستەنگ و ناخۆشییەکان لە ھەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە کاتی جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش شان بەشانی ھێزی پێشمەرگە لەبەرەکانی جەنگ بوون، دواتریش ھەر لەگەڵ سەرەتای سەرھەڵدان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستاش رۆڵی بەرچاو و خۆنەویستییان ھەبووە.
د. رەھێل فەرەیدون
بریکاری وەزيری تەندروستی