لێژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى عێراق چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد
ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران هه‌فتانه پشكنینى كۆرۆنا ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه پشكنینیان پێویست نیه
K24 – هه‌ولێر:
بە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لێژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى عێراق، چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد.
له‌وانه، پێدانى ده‌سه‌ڵات به فهرمانگهكانى حكومه‌ت، به كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌وام، به مه‌رجێك نابێت ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان له رێژه‌ى (%50) كه‌متر بێت.
لێژنه‌ی ناوبراو راشیگه‌یاند، ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران هه‌فتانه پشكنینى كۆرۆنا ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه پشكنینیان پێویست نیه.
ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ لە عێراق، ملیۆنێک تووشبووی تێپەڕاند، لە وەرزی گەرمادا، پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتریشی لێدەکرێت.
ک.ب