سزایه‌كه‌ی سه‌ر گابریێل خیسۆس توندتر كرا

گابرێل خیسۆس یاریزانی به‌رازیلی له‌ كۆپا ئه‌مریكا
گابرێل خیسۆس یاریزانی به‌رازیلی له‌ كۆپا ئه‌مریكا

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور سزاکەی گابریێل خیسۆسی زیاتر کرد و ئەم یاریزانە لە یاریی کۆتایی بەرامبەر ئارجێنتینا ئامادە نابێت.

گابریێل خیسۆس یاریزانی بەڕازیل لە چارەکی کۆتایی بەرامبەر چیللی بەهۆی تووند یاریکردنەوە بە کارتی سوور دەرکرا و بەهۆیەوە لە یاریی رابردوویان بەرامبەر پیرۆ ئامادە نەبوو، دواتر لێژنەی سزاکان لە کۆنمیبۆل بڕیاریدا سزاکەی قوڕستر بکات و بۆ دوو یاریی سڕی کرد، لەگەڵ پێبژاردن بە بڕی پێنج هەزار دۆلار، بەمهۆیەوە خیسۆس لە یاریی کۆتاییش بەرامبەر ئارجێنتینا ناتوانێت یاریی بکات.

گابریێل خیسۆس له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016ـه‌وه‌ بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كراوه‌ و 45 گۆڵ و 18 ئاسیستی كردووه‌.

گابریێل خیسۆس له‌ كاتی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی توند له‌گه‌ڵ یاریزانێكی چیللی
گابریێل خیسۆس له‌ كاتی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی توند له‌گه‌ڵ یاریزانێكی چیللی

 

Fly Erbil Advertisment