ئەمەریکا هێزێکی شەڕکەر رەوانەی عێراق دەکات
هێزەکەی ئەمەریکا لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێت

K24 – هەولێر
بڕیارە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) هێزێکی شەڕکەر رەوانەی عێراق بکات و ئەو هێزە لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێت.
کوردستان24 لە سەرچاوەیەکی پێنتاگۆن زانیویەتی، سوپای ئەمەریکا بڕیاریداوە فیرقەی سترایکەر کە لە هەزار و 800 سەرباز پێکدێت رەوانەی عێراق بکات و شوێنی فیرقەی 256ـی پیادە بگرێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، هێزی شەڕکەری سترایکەر لە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد جێگیر دەکرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە هێرشی گرووپە چەکدار و میلیشیاکان لە عێراق بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا زیادیکردووە و زۆربەی هێرشەکانیش لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دەدرێن.