توركیا، رووسیا و ئێران: دژی پیلانه‌كانی جیاخوازی و ره‌وشی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌وه‌ستینه‌وه
یه‌كه‌م به‌ند و خاڵی هه‌ره سه‌ره‌كی به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كان، ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر سێ وڵات پابه‌ندن به پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی سووریا و به‌ڵێن ده‌ده‌ن رووبه‌ڕووی تیرۆر و پیلانه‌كانی جیاخوازی له‌سه‌ر خاكی سووریا ببنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له شاری نورسوڵتانی پایته‌ختی كازاخستان، شازده‌یه‌مین خولی دانووستانی وڵاتانی رووسیا، توركیا و ئێران له باره‌ی ره‌وشی سووریا به تامی دانووستانه‌كانی ئه‌ستانه به‌ڕێوه‌چوو.
یه‌كه‌م به‌ند و خاڵی هه‌ره سه‌ره‌كی به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كان، ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر سێ وڵات پابه‌ندن به پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی سووریا و به‌ڵێن ده‌ده‌ن رووبه‌ڕووی تیرۆر و پیلانه‌كانی جیاخوازی له‌سه‌ر خاكی سووریا ببنه‌وه.
پوخته‌ی خاڵه‌كانی به‌یانی كۆتایی دانووستانه‌كان:
1- وڵاتانی دهستهبهركار له دانووستانه‌كانی ئه‌ستانه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه پابه‌ندن به پاراستنی سه‌روه‌ری سووریا و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی.
2- وڵاتانی دهستهبهركاری ئه‌ستانه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه سوورن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پیلانه‌كانی حیابوونهوه، كه ئامانج لێیان له‌باربردنی سه‌روه‌ری سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی و درووستكردنی مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.
3- پێویسته ره‌وشی ئیدلب ئارام بكرێته‌وه.
4- وڵاتانی دهستهبهركار باسی پێشهاته‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریایان كرد و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناكرێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ره‌وشی ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و ناوچه‌یه به‌و جۆره بمێنێته‌وه، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی سه‌روه‌ری سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی بێت. وڵاتانی دهستهبهركار هه‌موو جۆره هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی واقیعێكی نوێ له‌سه‌ر زه‌وی ره‌تده‌كه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و گه‌ڵاڵه نایاساییانه‌ی باس له حوكمی زاتی ده‌كه‌ن و له ژێر پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر خراونه‌ته‌ڕوو. وڵاتانی دهستهبهركار جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌گژ پیلانی جیاخوازی له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فوراتدا ده‌چنه‌وه، كه ئامانج لێیان سڕینه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی سووریا و درووستكردنی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی دراوسێ و نیگه‌رانیشن له په‌لاماری چه‌كداری بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها دووباره ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، هیچ لایه‌ك ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتدا و به پێویستی ده‌زانن، سه‌رجه‌م ئه‌و داهاته بگه‌ڕێته‌وه بۆ دیمه‌شق.
5- وڵاتانی دهستهبهركار، ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا ده‌كه‌ن و ئه‌و په‌لامارانه به پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و یاسای مرۆیی و سه‌روه‌ری سووریا ده‌زانن.
6- هیچ چاره‌سه‌رێكی سه‌ربازی له ئارادا نییه و چاره‌سه‌ر ده‌بێت سیاسی بێت و دوور مه‌ودا بێت.
7- به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانرێت بۆ رۆڵی لیژنه‌ی ده‌ستووری له جنێڤ.
8- پێویسته كۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می لیژنه‌ی ده‌ستووری له نزیكترین كاتدا بكرێت.
9- ده‌بێت لیژنه‌ی ده‌ستووری په‌یوه‌ست بێت به پابه‌ندییه‌كانی.
10- ره‌وشی مرۆیی سووریا مایه‌ی نیگه‌رانیمانه.
11- ده‌بێت كۆمه‌كی مرۆیی بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی سووریا بێ جیاوازی دابین بكرێت.
12- پێویسته كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران بكرێت.
13- خۆشحاڵین به پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دیل و ته‌رمه‌كان.
14- خۆشحاڵین به به‌شداری شاندی ئه‌رده‌ن و عێراق و لوبنان، وه‌ك چاو‌دێر له پرۆسه‌ی دانووستانه‌كان، هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی.
15- زۆر سووپاسگوزاری كازاخستانین بۆ میوانداری ئه‌و خوله‌ی دانووستانه‌كان.
16- له كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌ر له نورسوڵتان خولی حه‌ڤده‌یه‌می دانووستانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.